خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

پەیامی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان به‌ بۆنه‌ی رۆژی مامۆستاوه‌

 ئێمە لە ڕێکخراوی گەشەپێدان جوانترین پیرۆزبایی پێشکەش بە ( رۆژی مامۆستا ) لە سەرجەم مامۆستایانی هەرێمی کوردستان بکەین. ئەم رۆژە بە فرسەت دەزانین وەک ڕێکخراوێکی قوتابی سوپاس و دەست خۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی تێکۆشەر و ماندونەناس بکەین ، ڕێز و وەفا بەرامبەر ماندووبونەکانتان دووبات دەکەینەوە ، چونکە ئێوەن سەلماندوتانە لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوشدا ئەرکی گەورەتان پەروەردەکردن بێت تا نەوەیەکی پەروەردە کراو چاو کراوەو ڕۆشنبیر پێشکەش بە ئایندەی نیشتیمان بکەن ،ئێوەن نەوەکانمان لە نەزانین و جەهل و نەخوێندەواری دەپارێزن،ئێوەن ئومێدی خاک و وەڵات. بۆیە بە پێویستی ئەزانین کە لایەنی پەیوەندیدار بریاری پاشەکەوتکردنی موچە بۆ وەها توێژێکی گرنگی نێو کۆمەڵگا جیاواز لە توێژەکانی تر ڕەچاوی حاڵ و گوزەرانیان بکات . دوو بارە ئەم رۆژەتان پیرۆز بێت هەموو رۆژێکتان هەر شادی و خۆشی بێت.
مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان
6 / 10 / 2017 – هەولێر

وەڵامێک بنووسە