ته‌كنه‌لۆژیاهه‌واڵ

ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێڵێك پێویستی به‌ رێگا نیه‌

ئۆتۆمبێلێکی دەگمەن و ناوازە دروستکراوە کە پێویستی بە ڕێگاوبان نییەو بەهەموو شوێنێکدا دەتوانرێت بهاژوورێت، لەبەرئەوەی پشت بە تایەی لاستیک نابەستێت.

ئەو ئۆتۆمبێلە دروستکراوی کۆمپانیایەکی روسیایەو لە جۆری ” ZVM-2901″، ئەو ئۆتۆمبێلە دەتوانێت بەسەر وشکانی و بەناو ئاودا بڕوات و لەشێوەی ئۆتۆمبلێکی بارهەڵگری سەربازییدایە.

ئەو کارگەیەی جۆری ئۆتۆمبێلەکە بەرهەمدەهێنێت دەکەوێتە شاری نیجنی نوگگۆرودی روسیاوەو نزیکەی 30 ساڵ دەبێت بەرهەمەکانی لەو جۆرەدا وەستاندووەو نایخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە.
ئەو ئۆتۆمبێلە جیاواز لە هەموو ئۆتۆمبێلەکانی تر دەبینرێت، بزوێنەرەکەی لەسەر دوو لولەی پێچاوپێچ کاردەکات و وەک ئەڵتەرناتیڤی ماکینە پشتی پێبەستراوە.

ئۆتۆمبێلەکە تایبەتمەندی تایەی تێدایە نییەو لەڕێگەی ئەو لوولە پێچاوپێچانەوە وشکانی و ئاویی دەبڕێت و هێزگەلێکی زۆر لە هەگبەکەیدایەو توانای ئەوەی هەیە چەندین تۆن کەلوپەل هەڵبگرێت و بگوازێتەوە.

وەڵامێک بنووسە