خوێندن و په‌روه‌رده‌

بەشێک لە مامۆستایانی گەرمیان لە دژی دواکەوتنی مووچە گردبوونەوه‌

ژمارەیەک لە مامۆستایانى سنورى گەرمیان لەبەردەم ئیدارەى گەرمیان گردبوونەوە و داواى پێدانى مووچەکانیان دەکرد لە کاتی خۆیدا.

سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیارى ئیدارى گەرمیان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، داواکارییەکانى مامۆستایان و فەرمانبەرانى گەیاندووەتە سەرووى خۆیان و لەهەوڵدان چارەسەرێکى بۆبدۆزنەوە.

وتیشى، پشتیوانی داواکاری مامۆستا و فەرمانبەران دەکەن بۆ دابینکردنی مافە سەرەتاییەکانیان، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاندا داواکارییەکانی مامۆستا و فەرمانبەرانیان داوەتە حکومەت.

هاوکات یەکێک لەو مامۆستایانەى لە گردبوونەوەکە بێزاربوونى خۆیان لە بەرپرسانى هەرێم دەربڕیوە کە چەندین ساڵە بەڵێنى باشترکردنى بژێوى و مووچەکانیان پێ دەدەن و هیچیان پێنەکراوە.

وەڵامێک بنووسە