خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیارێكی گرنگی دا

له‌باره‌ی‌ گۆڕانكاری له‌ده‌وامی‌ قوتابخانه‌كان له‌ وه‌رزی دووه‌می خوێندن، وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ به‌نوسراوی‌ فه‌رمی په‌روه‌رده‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ ده‌ڵێت: پێویسته‌ په‌روه‌رده‌كان ئاماده‌كاری‌ ته‌واو بكه‌ن.
له‌‌ نوسراوێكی‌ فه‌رمی وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ كه‌ واژووی‌ وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ له‌سه‌ره‌، به‌ ژماره‌ 366 له‌ 16/11/2017 ده‌رچووه‌ و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان كراوه‌.

په‌روه‌رده‌ چه‌ند خاڵێك ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان ده‌كات، داوا ده‌كات بۆ وه‌رزی دووه‌می خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن، له‌خاڵی‌ دووه‌می‌ نوسراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، له‌وه‌رزی‌ دووه‌م ئۆفی‌ فه‌رمی‌ رۆژانی‌ شه‌ممه‌ نامێنێت، ده‌بێت په‌روه‌رده‌كان ئاماده‌كاری‌ ته‌واو بكه‌ن.

27112017956880_nwsrawakanewazaraty-parwarda(2) 27112017956880_nwsrawakanewazaraty-parwarda(1)

وەڵامێک بنووسە