خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌مه‌ڕه‌نگهه‌واڵ

ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستانە

ئەمڕۆ ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، ڕۆژی ئاڵای کوردستانە و لە زۆرێک لە دامودەزگا و قوتابخانەکانى هەرێمى کوردستاندا مەراسیمی بۆ ساز دەکرێت.

لە مەراسیمەکەدا هاوڵاتیان جلوبەرگی کوردی لەبەردەکەن و وەک ڕێزیکیش ئاڵای کوردستان بەرز دەکەنەوە و سرودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” دەڵێنەوە.

رۆژی ١٧ی کانونى یەکەمى ١٩٤٥ لە شاری مهاباد بە هاندانی حیزبی دیموکرات و قازی محەمەد خەڵک هەڵیانکوتایە سەر دامودەزگاکانی حکومەتی ئێران و ئاڵای ئێرانیان داگرت و ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد، مانگێک دوای ئەو رووداوە هەر لە شاری مهاباد کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتی قازی محەمەد دامەزرا و بە فەرمی ئاڵای کوردستان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆمار هەڵکرا.

ڕەنگەکانى ئاڵاى کوردستان کە پێک هاتوون لە سور هێمایە بۆ خوێنى لاوان و شەهیدانى کورد کە لە پێناو ئازادى ڕشتویانە، سپی کە هێمایە بۆ ئاشتى و ئارامى و داواکارى کورد بۆ ئاشتى هەمیشەى لە سەر خاکى خۆى، سەوز کە هێمایە بۆ سروشتى سەوز و ئاودامانى کوردستان، هەروەها خۆرێکى زەرد و ٢١ پرشنگى زێڕین لە ناوەڕاستى ئاڵاکە هێمایە بۆ خۆرى ئازادى کورد و ٢١/٣ و ڕۆژى نەوروزى جەژنى نەتەوەى کورد.

وەڵامێک بنووسە