خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌مه‌ڕه‌نگ

‎قوتابخانه‌یه‌ك 34 منداڵی دووانه‌ و سیانه‌ی تێدایه‌

‎قوتابخانه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی بۆرجا له‌ ویلایه‌تی ئه‌زمیر له‌ توركیا، دوای سه‌رژمێری بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ 34 منداڵی دووانه‌و سیانه‌ی تێدایه‌.

‎له‌ ناوچه‌ی بۆرجا له‌ ویلایه‌تی ئه‌زمیر له‌ توركیا، قوتابخانه‌یه‌كی دواناوه‌ندی 34 منداڵی دووانه‌و سیانه‌ی تێدایه‌، له‌و باره‌وه‌یه‌ به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كه‌ ده‌ڵێت ده‌چینه‌ كتێبی گینسه‌وه‌.

‎برتان جاتین به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كه‌، له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ده‌ڵێت “دوای سه‌رژمێری كردنی قوتابیه‌كان، بۆمان ده‌ركه‌وت 33 منداڵی دووانه ‌و یه‌ك منداڵی سیانه‌مان هه‌یه‌، به‌هۆی بوونی ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ له‌ منداڵی دووانه‌ و سیانه‌ له‌قوتابخانه‌كه‌مان، ده‌كرێت ناومان بچێته‌ كتێبی گینسه‌وه‌ بۆ شكاندنی پێوه‌ره‌ جیهانیه‌كان”.

وەڵامێک بنووسە