خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌مه‌ڕه‌نگ

چۆن وا لە منداڵەکەت دەکەیت کۆمەڵایەتی بێت؟

بۆئەوەی منداڵ ببێت بە کەسێکی کۆمەڵایەتی ئەرکی دایک و باوکە کە وا لە منداڵ بکەن بتوانێت تێکەڵی کەسانی دەوروبەری ببێت و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی زیاتر بەهێزبکات.

ماڵپەڕی” friendshipcircle” ئاماژە بە چەند کارێک دەکات کە دەبێت دایک و باوکان ئەنجامی بدەن هەتا منداڵەکەیان زیاتر کۆمەڵایەتی بێت، ئەوانیش:

١.هانیبدە کە یارمەتیدەربێت بۆ نموونە یارمەتیت بدات لە پاککردنەوەدا.

٢.هەمیشە نموونەی باشی بۆ بهێنەرەوە، دایک و باوکان دەبێت هەمیشە ڕێز و خۆشەویستی نیشانی منداڵەکەیان بدەن تاکو باشترین نموونەی هەبێت.

٣.خۆشەویستی بەردەوامی نیشان بدە، تاکو بتوانێت خۆشەویستی بە کەسانی دەوروبەری ببەخشێتەوە.

٤. یارمەتی بدە پرسیار دەربارەی شتەکان بکات و پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دەوروبەریدا دروستبکات.

٥. بانگهێشتی هاوڕێکانی بکە بۆ ماڵەوە تاکو زیاتر ئازاد بێت لە تێكەڵاوبوونیان.

وەڵامێک بنووسە