خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

هاووڵاتییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی كۆمه‌ك و هاوكاری پێشكه‌ش به‌ 170قوتابی ده‌كات

هاووڵاتییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی له‌ ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق جانتاو په‌ڕاوگه‌ پێشكه‌ش به‌ 107 قوتابی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌كات .

سه‌رباز حاته‌م ته‌مه‌نی 35 ساڵه‌و پیشه‌ی پارێزه‌ره‌ ، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و قوتابخانه‌ی كه‌ بۆیه‌كه‌م جار فێری خوێنده‌واری بووه‌ له‌ كۆی 17 قوتابخانه‌ی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق 170 قوتابی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌ستنیشان كرد بۆ پێشكه‌ش كردنی جانتاو پێداویستییه‌كانی په‌ڕاوگه‌.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق سوپاس و پێزانینی ئه‌و پارێزه‌ره‌ی كرد و هیوای ئه‌ویان خواست نموونه‌ی كاری خۆبه‌خشی له‌و شێوه‌یه‌ زیادبێت .

15078584_10206066900232134_337261068657200764_n 15107357_10206066898512091_7663361404860204419_n 15107407_10206066894231984_6088311876866095539_n 15109598_10206066900752147_1519111384141707138_n 15135880_10206066895432014_1494741785706143574_n

 

وەڵامێک بنووسە