خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی کۆیە گردبوونەوەکانی هەڵپەسارد

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی کۆیە گردبوونەوەکانی هەڵپەسارد و داواش دەکات موچە بەم سیستمە هەر ٣٠ ڕۆژ جارێک دابەشبکرێت و سیستمی پاشەکەوتیش بەتەواوی هەڵبگیرێت.

ئەنجومەنەکە داواش دەکات موچە پاشەکەوتکراوەکانیان بخرێتە سەر حساب بانکی و دەشڵێت “ئەمجارەش مۆڵەت دەدەین بە دەسەڵات بە پێدانى موچە بەم سیستمە نوێیە لە ئەگەرى جێبەجێنەکردنى داواکاریەکانمان، بایکۆتى هۆڵەکانى تاقیکردنەوەى کۆتایى ساڵ دەکەین بە پۆلەکانى ٩ى بنەرەتى و ١٢ى ئامادەیی و پۆلە ناکۆتاییەکان .”

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوو ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دەستکرا بە دابەشکردنی موچەی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی بە سیستمی نوێی موچە

وەڵامێک بنووسە