خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

پەروەردەى کەلار: لەمەودوا ڕۆژانى شەممە دەوامى خوێندن ئاساییە

بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى کەلار لە نوسراوێکدا ڕایدەگەیەنێت بۆ لەمەودوا ڕۆژانى شەممە لەناوەندەکانى خوێندنى قەزاکە و دەوروبەرى دەوام ئاسایی دەبێت.

بەپێى نوسراوەکە کە ئیمزاى عەدالەت لەتیف بەڕێوەبەرى پەروەردەکەى لەسەرە بڕیادراوە پشووى ڕۆژانى شەممە هەڵوەشتێتەوەو بۆ لەمەودوا دەوام لەو ڕۆژەدا ئاسایی بێت.

پەروەردەى کەلار ئاماژەى بەوەشکردووە، لەبەر بەرژەوەندى گشتى قوتابیان و خوێندکاران لەسەربنەماى ئەو دەسەڵاتەى پێیاندراوە ئەو بڕیارەیان دەرکردووە.

پێشتر لەسنورى بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى کەلار بەهۆى دواکەوتنى موچەوە ڕۆژانى شەممە وەکو هاوکارییەک بۆ مامۆستایان کرابوو بەپشوو.

هاوکات ئەمڕۆش لە بڕیارێکدا پەروەردەى سلێمانى بڕیارى درێژکردنەوەى دەوامى خوێندنی دەرکردو هەموو پشووە فەرمییەکانیشى هەڵوەشاندەوە.

وەڵامێک بنووسە