خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت ئەمەریكا بەنیازە (200) قوتابی هەرێم وەربگرێت

لە راگەیاندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ، ئاماژەبەوە كراوە، د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە میانەی كۆبونەوەی 21ی تشرینی دووەم لەگەڵ كونسڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاندووە “لەئێستادا چوار وەزارەت كار لەسەر بونیادنانی بیری میانڕەوی و ڕوبەڕوبونەوەی بیری توندڕەوی دەكەین، هاوشێوەی ئەزمونی وڵاتە سەركەوتووەكان”. لە بەشێكی تر راگەیاندراوەكەدا،  هاتووە “لە دیداری نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و كونسڵی ئەمەریكا لە هەرێم باس لە پڕۆگرامی هاوبەش كرا بۆ خوێندن لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، ئەوەش خرایەڕوو كە ئێستا ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەرنامەیەكی تایبەتی هەیە بۆ ڕەوانەكردنی (200) خوێندكار لە هەرێمەوە بۆ ئەمریكا بە ڕێگەی پێشكەشكردنی راستەوخۆ”.

وەڵامێک بنووسە