هه‌واڵ

بانكى رافیده‌ین بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ قه‌رز به‌ قوتابیان و مامۆستایان ده‌دات

بانكى رافیده‌ین رایگه‌یاند ، ئه‌و پێنج ملیۆنه‌ى وه‌ك قه‌رز به‌ قوتابیان و مامۆستایان و توێژه‌رانى ده‌ده‌ن ، وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه‌ ده‌بێت له‌ ماوه‌ى دوو ساڵ بێت .
ئه‌م قه‌رزه‌ش به‌و قوتابى و مامۆستا و توێژه‌رانه‌ ده‌درێت كه‌ له‌ خوێندنى باڵان ، به‌ بێ جیاوازى زانكۆى حكومى و ناحكومیه‌كان ، له‌سه‌ر شێوه‌ى چه‌ند قستێكى مانگانه‌ش ده‌بێت ، پاش ئه‌وه‌ى هه‌موو رێ و شوێنێكى یاسایى ده‌گرنه‌به‌ر .
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى بانكى رافیده‌ین له‌ روونكرده‌یه‌ك باسى كردووه‌ :” پێدانى قه‌رزه‌كه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ى چه‌ند قستێك ده‌بێت ، تاكو قوتابیان و توێژه‌ران تێچووى خوێندنه‌كه‌یان جێ به‌جێ بكه‌ن ، ئه‌و پێنج ملیۆنه‌ش كه‌ وه‌رى ده‌گرن له‌ ماوه‌ى دوو ساڵ ده‌بێت بیده‌نه‌وه‌ ” .

وەڵامێک بنووسە