هه‌مه‌ڕه‌نگ

سه‌رئێشه‌كه‌ت به‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو كه‌م بكه‌ره‌وه‌

ڕۆژانە پێویستە ڕێژەیەكی زۆر ئاو بخورێتەوە چونكە جەستەی مرۆڤ سودی زۆری بە ئاو هەیە. راستە ئاو بۆ شكاندنی توینیەتیە، بەلام بەپێی لێكۆڵینەوەكان سودی دیكەی ئاو دەركەوتوون.

١-خواردنەوەی ئاو بۆ لەناوبردنی ھیلاكی: ئەگەر لەش گیرۆدەی وشكبونەوە بوو ڕێژەیەكی كەمیش بێت واتای دابەزینی زۆری وزەیە ھۆكارێكە بۆ ھەستكردن بە تەمەڵی و ھیلاكی بۆیە پێویستە گرنگی زۆر بە خواردنەوەی ئاو بدرێت.

٢-بۆ ڕێگریكردن لە توشبوون بە سەرئێشە گرنگە زۆر كات سەرئێشە پەیوەندی بە نەخواردنەوەی ئاوەوەیە ھەیە بۆیە پێویستە ڕۆژانە ٨-١٠ كوپ ئاو بخورێتەوە.

٣-بۆ بریقەداربوون و جوانبوونی و دەسكەوتنی پێستێكی درەوشاوە گرنگە بۆیە خواردنەوەی ئاو بەسودە بۆ ڕزگاربوون لە كێشەكانی پێست.

٤-یارمەتی كرداری ھەرس دەدات بە ڕێگایكی باش ھەروەھا چارەسەری گرانی ھەرس و باشكردنی كرداری ھەرس گرنگە.

٥-بەشدارە لە دابەزینی كێشی لەشدا ،ئاو یارمەتی كرداری ڕێكخستنی كێشی لەش دەدات و یارمەتی لەدەستدانی بڕێكی زۆری دەدات بۆیە پێویستە واز لەو خۆراكانە بھێندرێت كە كالۆری و شەكریان بەرزە گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدرێت لەگەڵ ئەوەی كێشی لەش دادەبەزێنێت ھۆكارێكیشە بۆ ڕزگاربوون لە چەوری كەڵەكەبووی لەش.

وەڵامێک بنووسە