خوێندن و په‌روه‌رده‌

هه‌ڵوێستى ڕێكخراوى گه‌شه‌پێدانى قوتابیانى كوردستان

56756756سه‌باره‌ت به‌ پێشنیارى وه‌رگرتنى پاره‌ له‌ قوتابیان
ئێمه‌ له‌ ڕێكخراوى گه‌شه‌پێدانى قوتابیانى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى خوێندنین ، كه‌ تێیدا نزیكه‌ى (500 ) هه‌زار قوتابى بێبه‌ش كراوه‌ له‌ خوێندن له‌ ناوچه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین وه‌ نزیكه‌ى ( 50 ) هه‌زار له‌وانه‌ ساڵى یه‌كه‌میانه‌ .
هه‌روه‌ها دژى هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌كی پێشنیار كراوین كه‌ له‌قوتابیان وه‌رده‌گیرێت ، چونكه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كى ئیجابى له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ نابێت و به‌ڵكو كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر ناوبانگى مامۆستا و ده‌رونى قوتابى دروست ده‌كات .
پێمان وایه‌ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى پڕۆسه‌ى خوێندن نابێت په‌نا ببرێته‌ به‌ر هه‌ر میكانیزمێك كه‌ بارگرانى له‌سه‌ر خانه‌واده‌ى قوتابیان دروست ده‌كات ، كه‌ سه‌رتاپاى ووڵات له‌ قه‌یراندایه‌.
ئێمه‌ له‌ ڕێكخراوى گه‌شه‌پێدانى قوتابیانى كوردستان حكومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندى دار به‌ به‌رپرسیار ده‌زانین له‌ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م دۆخه‌ دروستكراوه‌ نه‌خوازراوه‌ .
مه‌كته‌بى سكرتاریه‌تى
ڕێكخراوى گه‌شه‌پێدانى قوتابیانى كوردستان
31 / 10 / 2016 – هه‌ولێر

 

 

 

ز  ن

وەڵامێک بنووسە