هه‌مه‌ڕه‌نگ

کاردانەوەی مامۆستایەک لە کاتی گریانی منداڵێک دا

“Engelberg-ئەنگلبیرگ”  ٤٢ ساڵە مامۆستای دەروونناسی کۆمەڵایەتییە لە زانکۆیەک لە سیدنی.

ئەم مامۆستایە لە کاتی وانە وتنەووەدا رێگە بە خۆێندکارەکانی دەدات منداڵەکانیان بھێننە ژورەو و شیریان بدەنێ و گوێ لە وانەکەشی بگرن.

ئەم مامۆستایە ڕۆژێک لە سەرەتای وانەکەدا گوێی لە دەنگی گریانی منداڵێک بوو کە بە ھیچ ژیر نە ئەبووەوە، دایکی ھەستی بە شەرم کرد ویستی بیباتە دەرەوە بەڵام مامۆستاکە نەیھێشت و خۆی منداڵەکەی لە باوەش گرت و بەردەوام بوو لە ووتنەوەی وانەکەی بۆ ماوەی نزیکی کاتژمێرێک، بێ ئەوەی کار بکاتە سەر وانە ووتنەوەکە.

وەڵامێک بنووسە