هه‌واڵ

ڕاگه‌یاندنی پۆستی یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ له‌ زانكۆی راپه‌رین

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى (یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران ) بۆ جارى دوەم لە سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەرین ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

مەرجەکان :

  1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینى /

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت.
  2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى(١٦/٦/٢٠١٨) رۆژى یەک شەممە دەبێت.
  3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
  4. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v)و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) ڕەوانە بکات.

VACANT POST    وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
APPLICATION DEADLINE    2018-06-16
EMAIL ADDRESS    jobs@mhe-krg.org
CITY   سلێمانى
STATE/PROVINCE  سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەڕین
COUNTRY  Iraq

وەڵامێک بنووسە