وه‌رزش

رۆناڵدۆی دیاردە بەرازیل بە پاڵێوراوی بەهێزی بەدەستهێنانی مۆندیال دەزانێت

رۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشووی بەرازیلییەکان، هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بە پاڵێوراوێکی بەهێزی بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیال هەژمار دەکات.

لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رۆناڵدۆ ئاشکرایکردووە کە مۆندیالی روسیا لە رووی تەکنیکەوە یەکێک دەبێت لە مۆندیالە بەهێزو سەرنجڕاکێشەکان، چونکە کاری گەورەی بۆ کراوەو کۆمەڵێک هەڵبژاردەی بەهێز رکابەری بەدەستهێنانی نازناوەکە دەکەن.

لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی پێشبینی بۆ پاڵەوانێ ئەم مۆندیالە کام هەڵبژاردەیە دەبێت؟ رۆناڵدۆی ناسراو بە دیاردە دەڵێت “بێگومان بەرازیل پاڵێوراوی بەهێزی بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی 2018ی روسیایە”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو هێرشبەرەی پێشووی سامبا پێشبینیەکەی لەوە دوورخستووەتەوە کە خۆی هاوڵاتییەکی بەرازیلییە، بەڵکو ئاشکرایکردووە کە تیمەکەی تیتی راهێنەر کۆمەڵێک یاریزانی ئاستبەرز و بەتوانا لەخۆدەگرێت و توانای ئەنجامدانی کاری گەورەیان هەیە.

لە کۆتایی قسەکانیدا رۆناڵدۆ باسی لەوە کردووە کە هەڵبژاردەکانی وەک فەرەنساو ئەرژەنتینیش دوو بەهێزترینی ئەم مۆندیالە دەبن.

وەڵامێک بنووسە