هه‌واڵ

ره‌شه‌با ده‌وامى زانكۆیه‌ك ڕاده‌گرێت

به‌هۆی شكانى ستونێكی كاره‌باوه‌ به‌شه‌ناوخۆییه‌كانى زانكۆی كۆیه‌ بێ كاره‌با بوون

به‌و هۆیه‌وه‌ زانكۆی كۆیه‌ پرۆسه‌ى خوێندنى تا رۆژی شه‌ممه‌ى داهاتوو راگرت و خوێندكارانى نارده‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

د.جه‌مال باجه‌لان به‌رپرسی فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌ى ئاینى به‌ دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند ،” له‌ كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆی زانكۆمان بریاردراوه‌ كه‌ خوێندكاران ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ نه‌یه‌نه‌وه‌ ده‌وام تا رۆژى شه‌ممه‌ “.

هاوكات شه‌مۆل ئاشتى سابیر به‌رپرسی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانى زانكۆی كۆیه‌ بۆ دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى وتى،” له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانمان 2100 خوێندكاری ده‌ره‌وه‌ی شاری كۆیه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ “.

ووتیشی هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئیستادا كاره‌بامان نیه‌ به‌ڵام به‌شێكی كه‌م له‌ خوێندكاره‌كانمان له‌به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانمان ماونه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش به‌هۆی دووری ریگاو قه‌یرانی داراییه‌وه‌.

 135f258167aae28c89afdfe5dd1ed1bd_m

سپێده‌ _ كۆیه‌ _ مادح جه‌مال

وەڵامێک بنووسە