وه‌رزش

پاڵەوانی مۆندیالی پێشو توشی شکست هاتوو بەرازیلیش بەتەواوی ئەستێرەکانیەوە دوو خاڵی گرنگی لەدەست دا

یاریەکانی جامی جیهانی بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆش یاریەکانی جەولەی یەکەمی کۆمەڵەکانی E & F ئەنجامدرا کە سێ یاری لە خۆگرتبوو.
ئەڵمانیای پاڵەوانی مۆندیالی پێشوو لەلایەن مەکسیکەوە توشی شکست هات و بە گۆڵێکی بێ وەڵام پێی دۆڕا.
هەریەک لە یاری نێوان کۆستەریکا و سڕبیاش لەبەرژەوەندی سربیا بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتای هات.
هەروەها بەرازیلیش بە تەواوی ئەستێرەکانیەوە بەرامبەر سویسرا نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و هەردوولا بەرامبەربوون بە گۆڵێک، تاکە گۆڵی هەڵبژاردەی بەرازیل لەلایەن کۆتینهۆ لە خولەکی ٢٠ هەروەها گۆڵی هەڵبژاردەی سویسرا لە گێمی دووەم و خولەکی ٥٠ لەلایەن ستیڤن زوبێر تۆمارکرا.
کۆمەڵەی E کاتژمێر ٣ ( کۆستەریکا ٠ * ١ سربیا )
کۆمەڵەی F کاتژمێر ٦ ( ئەڵمانیا ٠ * ١ مەکسیک )
کۆمەڵەی E ( کاتژمێر ٩ بەرازیل ١ * ١ سویسرا )
سبەی یاریەکانی کۆمەڵەی F & G بەڕێوەدەچیت لەنێوان هەریەک لە:
 
گروپی F :
 
کاتژمێر ٣ سوید * کۆماری کۆریا
گروپی G :
 
کاتژمێر ٦ بەلجیکا * پاناما
کاتژمێر٩ تونس * ئینگلتەرا
 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *