خوێندن و په‌روه‌رده‌

پەنابەرێکی کورد لە ئەڵمانیا یەکەم دەبێت

پەنابەرێکی کورد لە ئەڵمانیا لە کۆرسی زمان یەکەم دەبێت و ئێستاش خوێندکاری زانکۆیە لە بەشی ئەندازیاری ئاو و ئاوەڕۆ.

هەڵۆ سەلیم، پەنابەرێکی کوردی ئەڵمانیایە و تەمەنی (30) ساڵ، ساڵی (2016) بەهۆی خراپی گوزەرانییەوە رو دەکاتە ئەڵمانیا و دەبێت بە پەنابەر.

هەڵۆ دەڵێت: دوای ئەوەی چوەتە کۆرسی زمانی ئەڵمانییەوە، توانیویەتی لەنێو پەنابەرەکاندا پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت، هەر ئەوەش رێگەخۆشکەر بو بۆ ئەوەی بتوانێت بچێتە یەکێک لە زانکۆکانی ئەڵمانیا و لەبەشی ئەندازیاری ئاو و ئاوەڕۆ بخوێنێت.

وەک خۆی دەڵێت: لەبەر ئاست بەرزیی و لێهاتویی خۆی، کاتی خوێندنی زانکۆی لە چوار ساڵەوە بۆ دو ساڵ کەمکرایەوە و بە سەرکەوتویی خوێندنی زانکۆی تەواو کردوە، دواتریش کورسی ماجستێری پێبەخشراوە.

هەڵۆ ئاماژە بەوە دەکات، ئێستا لە پڕۆژەیەکی ئاو لە هەرێمی براندن بۆرک، شێوازی خوێندنی ماستەر دەخوێنێت و جگە لەوەش لە زانکۆی پیشەیی ئێوارانی کۆماری ئەڵمانیا خوێندکارە بۆ ئەندازیاری ئاو بۆ پەنابەرانی وڵاتە هەژارەکان.

هەڵۆ لە کۆتاییدا دەڵێت: ئامانجی ئەو بون بە مامۆستای زانکۆیە و خزمەتکردنی مرۆڤە لە هەر ناوچەیەکی جیهان بێت.

وەڵامێک بنووسە