هه‌واڵ

دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گردبوونەوە

دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە شاری هەولێر گربوونەوە و رایانگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی جیاوازی دەكەن لە  دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشكییەكاندا.

دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان لە گۆنكرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەند، ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی جیاوازی دەكات لە دامەزراندنی خوێندكارانی بەشە پزیشكییەكانی ساڵانی 2015 و 2016 و 2017 دا.

هاوكات شێركۆ حەمەئەمین، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند، بەیانووی قەیرانی دارایی و بوونی دەستی حیزبی لە كەرتی تەندروستی دەرچووان بوونەتە قوربانی.
 
بەپێی ئامارەكان ساڵانە 28 هەزار خوێندكار لە زانكۆ پەیمانگاكاندا بڕوانامەیان پێدەبەخشرێت، دوای دروستبوونی قەیرانی داراییش لە هەرێم تا ئێستا زیاتر لە 60 هەزار خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەرچوون، بەڵام دانەمەزراون.

وەڵامێک بنووسە