هه‌مه‌ڕه‌نگ

ئەو خانمە لەچکپۆشانەی جیهانیان گۆڕی

1-مەلالا یوسف ، یەکێک بوو لەو خانمانەی کە بەنووسینی چیرۆکێکی پاکستانی هەموو جیهانی هەژاند، کە باسی لە بێ بەشکردنی خانمان دەکرد لە فێربوون و خوێندن لە پاکستان، توانی خەڵاتی نۆبڵ بەدەستبهێنێت لە تەمەنی 17 ساڵیدا و ئێستا چالاکەوانە لە بواری مافەکانی مرۆڤایەتیدا.

2-مونا شەندی کە بەرەگەز میسریە و لەتەمەنی 3 ساڵیەوە چووەتە ئوستورالیا لەگەڵ خێزانەکەی، بەکالۆریۆسی هەیە لە ئەندازیاری کارەبایی و چەکدا، بەهۆی هێز و تواناکانی خۆیەوە توانی ببێتە سەركردەی هێزی دەريايی پاشايەتی ئوستورالیا.

3-دالیا مەجاهید کە لێکۆڵەرێکی ئەمەریکیە و بەڕێوەبەری توێژینەوەیە لە پەیمانگای ISPU لە واشنتەن و بە رەگەز میسریە، لەلایەن سەرۆکی پێشووی ئەمەریکاوە باراک ئۆباما، هەڵبژێردرا وەک راوێژکار لە دەستەی راوێژکەرانی ئاینی لە کۆشکی سپی بۆ پاراستنی پەیوەندیەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش بۆ یەکەمین جار بوو خانمێکی لەچکپۆش لە کۆشکی سپی پلە وەربگرێت.

4-ئایشان گورجان، لە مێژووی تورکیایە یەکەم وەزیری لەچکپۆشە کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغلو، کرا بە وەزیری خێزان و سیاسیە کۆمەڵایەتیەکان و دایکی سێ منداڵە.

5-دکتۆرە زوڵێخا تۆڤان یەکەم خانمە کە لە دەستەی راوێژکەرانی پەروەردە و فێرکردن کاردەکات لە تورکیا، پاش دیاریکردنی لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە، دەرچووی بەشی پزیشکیە لە تورکیا و لە ئەمەریکا درێژەی بە خوێندنەکەی داوە.

6-نەوال متەوەکل، رۆژنامەنوسێکی یەمەنیە و لەساڵی 2011 خەڵاتی نۆبڵی پێبەخشرا بەهۆی پاراستنی خانمان و هەوڵدان بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی، لەگۆڤاری تایمی بەناوبانگی ئەمەریکا بە “کاریگەرترین ئافرەتى شۆڕشگێری مێژوو” ناوبرا، کە لەپێناو مافەکانی مرۆڤ کاریکردووە.

7-ئیبتیهاج محەمەد کە تاکە یاریزانێکی لەچکپۆشی ئەمەریکیە لە یاری شمشێربازی (Saber Fencer )، چونکە هەوڵیدا بۆ ئەوەی بگاتە بە خواست و هیواکانی و کلتورەکان بشکێنێت.