هه‌واڵ

له‌سه‌ر كاتى تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

وەزیری پەروەردە رایگەیاند، هیچ گۆڕانكارییەك لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا رووینەداوە و لە كاتی خۆیدا دەكرێن.

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە راشیگەیاند: شێوەی تاقیكردنەوەكان وەك خۆیان ماونەتەوە و دڵنیایی بە خوێندكاران دەدەن كە هیچ گۆڕانكارییەك رووینەداوە.

دەربارەی خوێندن بە پارە وتى: هیچ شتێكی لەوجۆرە نیە و بەپێی دەستوور و یاسای عیراق رێگەپێدراو نییە و نابێت.