ته‌كنه‌لۆژیاهه‌واڵ

زیانەکانی بەکارهێنانی یارییە ئەلکترۆنییەکان بۆ منداڵان

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەێنێت، نابێت منداڵان رۆژانە لە یەک کاتژمێر زیاتر بەدیار شاشەی تەلەفیزیۆن و سەیرکردنی ڤیدیۆ ویارییە ئەلکترۆنییەکانەوە دابنیشن، هەروەها منداڵانی خوار تەمەنی یەک ساڵی بەهیچ جۆرێک نابێت بەدیار شاشە ئەلکترۆنییەکانەوە دانیشن.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو منداڵانەی تەمەنیان لەخوار پێنج ساڵیدایە، پێویستە کاتەکانیان بە چالاکی جەستەیی جۆراوجۆر و خەوێکی تەندروست ببەنەسەر و بۆ ئەوەی تەمەنێکی تەندوست بژین و دووربن لە نەخۆشی لە تەمەنێکی کەمدا.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە،  ڤیونا بۆڵ، پسپۆر لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەکردووە، زۆر دانیشتنی منداڵان بەرامبەر شاشە ئەلکترۆنییەکان شتێکە کە ئەوان مەترسی لەبارەیەوە دەدەن.

ڕێکخراوی تەندوستی جیهانی داوا لە وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوەکە دەکات، کە منداڵانی تەمەن یەک بۆ چوار ساڵ پێویستە لایەنی کەم رۆژانە سێ کاتژمێر کاتەکانیان بەیاریکردن و چالاکی جەستەیی جۆراوجۆرەوە بەسەربەرن، هەروەها دەڵێت پێویستە بەهەموشێوەیەک منداڵانی خوار تەمەنی یەک ساڵ لە شاشە ئەلکترۆنییەکان دووربخرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەمی چالاکی جەستەیی لە هەموو جیهاندا هۆکارە بۆ قەڵەوی و زیادبونی کێش، قەڵەویش بە یەکێک لە  هۆکارەکانی مردنی پێشوەخت دادەنرێت، کە بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە و شێرپەنجەوە روودەدات.

ڤیونا بۆڵ وتیشی، راگرتنی مەرگی پێشوەخت پێویستە لە تەمەنێکی کەمەوە دەستپێبکات.

روونیشیکردەوە، لە هەرسێ کەسێکی تازەپێگەشتوو یەکێکیان کێشەی زیادبونی کێشی هەیە، هەروەها لە هەر چوارکەسێکی تازە پێگەشتوو یەکێکیان وەرزش و چلاکی جەستەیی پێویست ناکات.

ئەو پسپۆرە ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە ٤٠ ملیۆن منداڵ کە تەمەنیان لە خوار پێنج ساڵیدایە بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن، لەو ژمارەیەش ٥٠% یان دانیشتووی ئەفریقا و ناوچەی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیان، ئەوەش دەکاتە ٥.٩% کۆی منداڵانی جیهان.