هه‌واڵ

سەنتەری گەردوونی نێودەوڵەتی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان ئاشكرادەكات

سەنتەری گەردوونی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت: پێشبینی دەكەین ڕۆژی دوو شەممە لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی سەرەتای مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ بێت.


محەممەد شەوكەت عۆدە بەڕێوەبەری سەنتەری گەردوونی نێودەوڵەتی لە روونكردنەوەیەك ئاشكرایكردووە: مانگی شەعبان لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی لە رۆژی (7)ی نیسان دەستپێكرد و لە پاشان زۆربەی وڵاتان لە رۆژی یەك شەممە (5) ئایار چاودێری بینینی مانگ دەكەن ، بەم جۆرەش ئەگەر ئاسمان ساماڵ و ساف بێت ، مانگی یەك شەو بە چاوی ئاسایی یان لە رێگەی بەكارهێنانی تەلەسكۆبەوە دەبیندرێت .


ووتیشی :” لەسەر ئەم بنچینەیە ، پێشبینی دەكرێت رۆژی دوو شەممە (6) ئایار لە زۆربەی وڵاتانی جیهان یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ بێت “.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد : بینی مانگی یەك شەو لە رۆژهەڵات و باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا و باشوری ئەوروپا و زۆربەی وڵاتانی عەڕەبی تەنها لە رێگەی بەكارهێنانی تەلەسكۆب دەبیندرێت .


روونیشیكردەوە:” دەتواندرێت تەنها بە چاوی ئاسایی بەڵام زۆر بە زەحمەت مانگی یەك شەو لە رۆژئاوا و باشوری ئەفریقیا و زۆربەی ناوچەكانی ئەمریكا ببیندرێت ، بە ئاسانیش بە چاوی ئاسایی مانگی یەك شەو لە ناوەڕاستی هەردوو كیشوەری ئەمریكا دەبیندرێت “