هه‌مه‌ڕه‌نگهه‌واڵ

لە ئەڵمانیا؛ تەکسی ئاسمانی بۆ یەکەم جار تاقی کرایەوە

یەکەم تاقی کردنەوەی تەکسی ئاسمانی کە هی کۆمپانیای ئەڵمانی لیلیۆمە ئەنجام بوو. ئەو تەکسی ئاسمانییە ئەلکتیرکییە 36 ماتۆڕی هەیە و بە شێوەی درێژایی لە زەوی هەڵدەستێت و دەنیشێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی ورج، ستارت ئاپی ئاڵمانی لیلیۆم ڕایگەیاند: تەکسی ئاسمانی ئەلکتریکی بۆ یەکەم جار لە ئاسمانی ئەو وڵاتە تاقی کرایەوە.

لیلیۆم تەکسیەکی ئاسمانی ئەلکتریکی دروستکردووە کە جێگای 5 کەس دەبێتەوە. ئەو تەکسیە ئاسمانییە کە بە شێوەی ڕاست لە سەر زەوی دەنیشێتەوە، گەشتێکی تاقی کردنەوەیی بە بێ گه‌شتیار ئەنجام داوە. جگە لە ئەوە ئەو تەکسییە دەتوانێت بە بێ فڕۆکەوانیش گەشت بکات.

تەکسی ئاسمانی ئەلکتریکی لیلیۆ، 36 ماتۆڕی هەیە و زیاترین خێرایی 300 کیلۆمەتر لە کاتژمێر ڕاگەیێندراوە. هەروەها بە یەک شارژ دەتوانێت مەودای 300 کیلۆمەتر بپێوێت.

بە وتەی بەرپرسانی باڵای ئەو کۆمپانیا، ئەو ئامێرە گواستنەوە ئاسمانییە دەتوانێت لە ماوەی کەمتر لە یەک کاتژمێردا گه‌شتیاران لە لەندەنەوە بگەیێنێتە مانچێستێر.

محه‌ممه‌د ئه‌مین