هه‌واڵ

٢٠٠ هەزار نوێژخوین نوێژی هەینییان لە لە مزگەوتی ئەقسا لە قودسی داگیركراو، ئەنجامدا.

٢٠٠ هەزار نوێژخوین دووەم نوێژی هەینییان لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا لە مزگەوتی ئەقسا لە قودسی داگیركراو، ئەنجامدا.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی لە قودس، شێخ عەززام خەتیب راگەیاند: ٢٠٠ هەزار نوێژخوین یەكەم نوێژی هەینییان لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا لە مزگەوتی ئەقسا لە قودسی داگیركراو، ئەنجامدا.

لە میانی مانگی رەمەزاندا هاووڵاتییانی فەڵەستینی بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی بە لێشاو روو لە مزگەوتی ئەقسا دەكەن لە قودسی داگیركراو.

هێزەكانی ئیسرائیل رێگەیان بە پیاوانی خوار تەمەن ٤٠ ساڵ لە دانیشتوانی كەناری رۆژئاوا و كەرتی غەززە نەدا بۆ چوونە نێو قودس بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی.

هاوكات پۆلیسی ئیسرائیل لە كاتەكانی بەیانی ئەمڕۆوە رێوشوێنی پێویستی لە تەواوی شەقامەكانی شاری قودس گرتبووەبەر و هێزەكانی لە شارەكەدا بڵاوكردبووەوە.

لە میانی گوتاری هەینیدا، گوتاربێژی مزگەوتی ئەقسا، شێخ ئیسماعیل نەواهیزە ستایشی ئەو مۆسڵمانەنەی كرد كە بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی روویان لە ئەقسا كردبوو و داوای كرد كە موسڵمانان لە هەموو ناوچەكانی فەڵەستینەوە روو لە ئەقسا بكەن.

گوتاربێژی مزگەوتی ئەقسا ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم هەنگاوەی نوێژخوێنان پەیامێكی روون دەبێت بە دەستگرتن و پاراستنی مزگەوتەكەیان.