هه‌واڵ

بەشداری سكرتێری گشتی لە بەرنامەی سپێدە fm سەبارەت بە بریاری وەزارەتی دارایی تایبەت بە گەرانەوەو خەرجكردنی دەرماڵەی قوتابیان

بەشداری سكرتێری گشتی لە بەرنامەی سپێدە fm سەبارەت بە بریاری وەزارەتی دارایی تایبەت بە گەرانەوەو خەرجكردنی دەرماڵەی قوتابیانی زانكۆ بۆ ساڵی 2019-2010.

لەبەرنامەكە ئاماژەو جەختمان لەم خاڵانە كردەوە :

1-وەكو رێكخراوی گەشەپێدان بە هەڵمەتێكی سەرتاسەی دەستمان پێكرد بەناوی دەرماڵەی قوتابیان بگەرێننەوە.
2-لە بواری ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیاوە هەڵمەتەكە فراوان كراو پاڵپشتی زیاتری بۆ دروست كرا
3-گروپی جۆراو جۆر دروست كران و قوتابیان خۆیان سەرپەرشتی گروپەكانیان دەكرد خۆرسكانە
4-كۆبونەوەی رێكخراوەكانمان ئەنجامدا و بەیاننامەی تایبەتمان بە ناوی هەمو رێكخراوە قوتابی و خوێندكاریەكان دەركرد و پاڵپشتی گەرانەوەی دەرماڵەی قوتابیانمان كرد و ئاراستەی حكومەت و لایەنی پەیوەندیدارمان كرد بۆ ئەوەی بەدەم داواكاری قوتابیانەوە بێن و دەرماڵەیان بۆ بگێرنەوە.
5-هەڵمەتەكە ئاراستەی پەرلەمان و فراكسۆنەكان كراو پاڵپشتی بۆ بەدەست هێنرا و لێرەوە دەستخۆشی بۆ فراكسیۆنی یەكگرتوو كە بە خێرایی و زوو پاڵپشتی هەڵمەتەكەیان كرد و كاریان كرد بۆ ئەمە مەبەستە.


دڵخۆشین بەم بریارە و ئومێد دەكەین لە ساڵی داهاتودا جێ بەجێ بكرێت، لێرەشەوە دەست خۆشی بۆ هەمو لایەك دەنێرین كە رۆڵیان هەبوە لە گەرانەوەی دەرماڵە بۆ قوتابیان بەتایبەتی قوتابیان خۆیان