كتێبخانه‌هه‌واڵ

كتێبخانەی كۆچەر بیركار كرایەوە

كتێبخانەی (كۆچەر بیركار) بیرمەندی بەناوبانگی كوردی بواری بیركاری لە گوندی مرخزی سەقز كرایەوە.

ئەو كتێبخانە بە هەوڵی ئەنجوومەنی هیوای زانستی سەقزو بە ئامانجی گەشەی فەرهەنگی، بەرز كردنەوەی ئاستی خوێندنەوەی كتێب، لەلایەن خەڵكی گوندی مرخزەوە كراوەتەوەو تێیدا هەموو جۆرە كتێبێكی فارسی و كوردی هەیە.

دوابەدوای ئەو هەوڵە فەرهەنگییە پڕۆفیسۆر كۆچەر بیركار بە ناردنی پەیامێك دەستخۆشی لە ئەنجومەنی هیوای زانست و خەڵكی فەرهەنگ دۆستی مرخز كردووەو لەسەر هەوڵ و تێكۆشانی گەنجان بۆ خوێندنی زانست لە ئاستی باڵا جەختی كردووە.

كۆچەر بیركار (فەرەیدوون درەخشانی) خەڵكی گوندی نێ مەریوان و دانیشتووی بەریتانیا لە هاوینی ساڵی (2018) توانی گەورەترین خەڵاتی بیركاری جیهان ناسراو بە فیڵدز وەربگرێت كە وەكوو نۆبڵی بیركاری دەناسرێت. 

ناوبراو جگە لەو میدالیایە، تا ئێستا خەڵاتی زۆر لەوانە خەڵاتی ئەنجوومەنی بیركاری ئەمریكا لە ساڵی (2016)، خەڵاتی دامەزراوی بیركاری پاریس لە ساڵی (2010)، خەڵاتی كۆمەڵگەی بیركاری لەندەن لە ساڵی (2003) و خەڵاتەكانی ساڵی (2018) ئەنجوومەنەكانی بیركاری ئەمریكاو فەلسەفەی لەندەنیش وەربگرێت.