خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

مامۆستایەك ئۆتۆمبێلێكی بە دیاری بەخشییە قوتابییە كچەكەی

لە قەزایەكی سنوری پارێزگای دیالە مامۆستایەكی ئامادەیی ئۆتۆمبێلێكی نوێی بەدیاری بەخشیە یەكێك لە قوتابیەكانی كە پلەی یەكەمی لە ئاستی قەزاكە لەپۆلی دوازدەی ئامادەیی بەدەست هێناوە.

(مەروە موحەمەد) قوتابی پۆلی (12) ی ئامادەیی لەسەر ئاستی قەزای بەلەدروز بە رێژەی لە سەدا (99) پۆینت (57) یەكەم بووەو لەسەر ئاستی عێراقیش یەكێكە لە یەكەمەكان.

لەلایەن مامۆستای فیزیای خوێندگەكەیەوە ئۆتۆمبێلێكی نیسان (2019) ی نوێی وەك دیاری پێبەخشراوە.