هه‌مه‌ڕه‌نگ

دوای بەستنی کۆنگرەی دەیەم، ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەنێوان سکرتێری پێشوی ڕێکخراو و سکرتێری نوێ ئەنجامدرا

ئەمڕۆ چوارشەمە بەرواری ٢٠١٩/٨/٢٨ ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەنێوان سکرتێری پێشو و سکرتێری نوێی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان ئەنجامدرا. لە بەرواری ٢٠١٩/٨/٣ لە پارێزگای هەولێر کۆنگرەی دەیەمی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان بەسترا، پاش خوێندنەوەی پەیڕەوو ڕەشنوسی ڕێکخراو و پەسەندکردنی، یەکێکی تر لە تەوەرەکان هەڵبژاردنی سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت بوون.دوای ئەوەی هیوا رفعت بە سکرتێری گشتی هەڵبژێردا و ستافی کارگێرانی مەکتەبی سکرتاریەتیش هەڵبژێردران، ئەمڕۆ چوارشەمە بەرواری ٢٠١٩/٨/٢٨ ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەنیوان سکرتێری پێشوی ڕێکخراو م.أحمد ئەسکەندەر و م.هیوا رفعت ئەنجامدرا. هەروەها دوای دیاریکردنی کردنی ئەرک و بەشەکانی ئەندامانی سکرتاریەتی نوێ بەرپرسیاریەتیەکان لەگەڵ ئەندامانی سکرتاریەتی پێشو بەڕێزەوە ئاڵ و گۆڕ کرا.