خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

ئاگاداریەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دەرچووانی دوازدەی ئامادەیی

ئاگاداریەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ دەرچوانی دوازدەیی ئامادەیی خولی یەکەم و دووەم، لە سەرەتای هەفتەدا دەتوانن وشەی تێپەڕ و نهێنی لە خوێندنگاکانتان وەربگرنەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی عەباس ئەکرەم ڕایگەیاند وشەی تێپەڕ و نهێنی قوتابیان لە ئێستادا ئامادەییە و ڕەوانەی وەزارەتی پەروەردە کراوە، سەرەتای هەفتە دەتوانن وشەی نهێنی و وشەی تێپەڕ وەربگرنەوە.
قوتابیانی بەڕێز ئەو وشەی نهێنی و تێپەڕەی وەریدەگریت تەنها مافی تۆیە و دەبێت تەنها خۆت بیزانیت، لە شوێنێکی پارێزراو هەڵیبگرە و لەکاتی هەبوونی هەر هەڵەیەک یان هەر گۆڕانکاریەک لەپاش پڕکردنەوەو هەڵبژاردنی بەسەکەت، خۆتان لێی بەرپرسیارن، هەر بۆیە بیپاڕیزن و تەنها خۆتان بیزانن.
#ئالانی