هه‌مه‌ڕه‌نگ

تۆی قوتابی ڕیزبەندیت بۆ کراوە؟

هەندێک قوتابی پرسیاری ئەوە دەکەن بۆ ئێستا ڕیزبەندیمان بۆ ناکەن؟ یاخود دەڵێن هاوڕێکەم ڕیزبەندی بۆ کراوە١ماوەی هەفتەیەکە لەلایەن ژمارەیەک قوتابی پرسیاری ئەوەمان لێدەکەن بۆ ڕیزبەندیم بۆ ناکەن یان قوتابی هەیە دەڵێت ڕیزبەندیم بۆ کراوە!
قوتابیانی بەڕێز، لەکاتیکدا دیارە نیە کام بەش و کۆلێژ دادەخرێت وە دیار نیە چ بەشێکی تر لە زانکۆ و پەیمانگاکان زیاد دەکرێت، ئێمە بۆ ئەو دەستپێشخەرییە بکەین؟گەر هاتوو من ریزبەندیم بۆ تۆی قوتابی کرد، پاشان لەو پەنجا هەڵبژاردنە پێنج بەشی داخرابێت و سێ یان چوار بەشی نوێکرابێتەوە کە تۆ خواستت لەسەری بێت، ئەوا جارێکی تر دەبێت ڕیزبەندی بکەیتەوە.
قوتابی بەڕێز، بەڵێ دەکرێت بەشەکانت بۆ هەلبژێرین بە خواستی خۆت، بەلام دەستپێشخەریکردن بۆ ڕیزبەندی و ڕێکخستنی پێش کاراکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی زانکۆلاین کارێکی هەڵەیە.
هەربۆیە دڵگران مەبە لەوەی کە ڕیزبەندیکردن و هەڵبژاردنەکانت ئامادە نین، یان هاوڕێکەت هەلبژاردنەکانی تەواو ئامادەیە و ڕیزبەندیکردووە، مەرج نیە ئەو ڕیزبەندی و هەڵبژاردنە وەک خۆی بمێنێتەوە، بە دڵنیایەوە گۆڕانکاری بەسەردا دیت.

لەکۆتایدا دەپرسم تۆی قوتابی ڕیزبەندیت بۆ کراوە؟ بە چ پێوەرێک؟ هەر بۆیە دەڵێین پەلە مەکەن کۆشش و هەول و ماندوبونی ١٢ ساڵ خوێندنت بە ڕۆژێک دامەنێ، با ١٢ ڕۆژ سەرقاڵ بیت چ دەگۆڕێت؟ ئەم کارە پشتگوێ مەخەن و ئەم دەرفەتە تەنها جارێکە بۆیە دەبێت لە هەڵبژاردنی داهاتوت پەلە نەکەیت و ئاگاداریبیت.


لەهەر جێیەک هەن سەردانی کەسانی پسپۆڕ و شارەزا بکەن، با لە کارەکانت پەلە نەکرێت و ڕیزبەندی و هەڵبژاردنەکانت جگە لە خواستی خۆت با پاڵفتەی هەڵبژێردراوی خۆت و کەسی پسپۆڕ و کەسانی زانستی بێت.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیانی دوازدەیی ئامادەیی.

#ئالانی