وه‌رزش

ڕیاڵ مەدرید ڤان دایکی دەوێت

ڤیرجڵ ڤان دایک بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی توانا سیحراویەکانی لە یاریگاکانی تۆپی پێدا، وە سەلماندی کە ئەو پارچە ونبوەیە کە یۆرگن کڵۆپ بۆ تۆکمەکردنی قەڵای ئەنفێڵد پێویستیەتی لە پێناو گەڕانەوە بۆ سەر سەکۆی نازناوەکان. ئاست بەرزی و توانا بەرزەکەی لە ڕاگرتنی باشترین هێرشبەرەکاندا وایکردووە ببێتە جێی بایەخی یانە گەورەکانی ئەوروپا. ڕۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەنیازە بکەوێتە گفتوگۆی جدیەوە لەگەڵ ڕیدز بۆ بەدەستهێنانی بەرگریکارە هۆڵندیەکە. لەلایەکی تریشەوە ڕۆژنامەی میرەر ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی ڕیدز لە هەوڵدان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە، ئاماژەی بەوەش داوە کە بەرپرسانی یانەکە ئامادەن موچەی هەفتانەی یاریزانەکە لە ١٢٥ هەزار پاوەندەوە بەرزبکەنەوە بۆ ٢٠٠ هەزاری هەفتانە. شایەنی باسە ڤان دایکی تەمەن ٢٨ ساڵ گرێبەستی ئێستای لەگەڵ لیڤەرپوڵ لە ساڵی ٢٠٢٣ کۆتای دێت ، وە بەپێی پێشبینیەکانی پێگەی ترانسفێر مارکێت نرخی ئێستای یاریزانەکە دەگاتە ٩٠ ملیۆن یۆرۆ.