هه‌مه‌ڕه‌نگ

دزینی تەوالێتێکی ئاڵتوونی لە کۆشک بلێنهایم

تەوالێتە دزراوەکە کە لەلایەن گەشتیارانەوە ناوی ئەمریکای لێنراوە تائێستا نەدۆزراوەتەوە ، بەڵام پیاوێکی تەمەن ٦٦ ساڵ دەستگیرکراوە. پۆلیس ڕایگەیاند بەهۆی تێکچوونی ئاوەڕۆی کۆشکەکەوە توانیویانە کاری دزیەکە ئاشکرابکەن، تەوالێتەکە بەشێک بووە لە پێشانگایەکی هونەرمەندی ئیتالی ماوریزیۆ کاتالانی کە ڕۆژی پێنج شەمە کراوەتەوە.

کەناڵی بی بی سی بەریتانی ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو تەوالێتێکی ئاڵتوونی ١٨ کاراتی لە کۆشکی بلێنهایم دزراوە.

کۆشکەکە کە لەئێستادا داخراوە یەکێکە لە پاشماوە جیهانیەکان و لە سەر شێوەی کلاسیکی سەدەی ١٨ دروستکراوە هەروەها شوێنی لە دایکبوونی وینستۆن چەرچڵیشە .

شایەنی باسە مانگی ڕابردووبەرپرسانی کۆشکەکە دڵنیایی سەلامەتی شوێنی کارە هونەریەکەیان ڕایانگەیاندبوو.

لەپیناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغیشدا هەر گەشتیارێک کە سەردانی کۆشکەکەی کردووە ڕێگەی پێدراوە بۆ ماوەی سێ خولەک کەل و پەل و پارچە گرانبەهاکانی ناوی بەکار بهێنێت.

بریکاری لێکۆڵەر جێس میلن وتی کە پارچە دزراوەکە نرخێکی زۆری هەیە چونکە لە ئاڵتون دروستکراوە، وە وتی پێمانوایە گروپە تاوانکاریەکە دوو بارهەڵگریان بەکارهێناوە لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەیان، وە وتیشی پارچە دزراوەکە تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە بەڵام لە لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوام دەبن بۆ دۆزینەوەی وبە سزاگەیاندنی بەرپرسانی کارەکە.