هه‌مه‌ڕه‌نگ

تا ئێستا لە خۆت پرسیوە: بۆچی ڕۆژەکانی هەفتە حەوت ڕۆژە؟

هەزاران ساڵە مرۆڤایەتی لە سەر ئەوە کۆکن کە کات ڕێکخستن بەو شێوەیەی کە هەیە بڕوات، هەموومان دەزانین کە ساڵێک ٣٦٥ ڕۆژ و ١٢ مانگە هەر مانگێکیش چوار هەفتەیە، هەفتەیەکیش حەوت ڕۆژە، بەڵام تا ئێستا لە خۆتت پرسیوە ئەم دابەشکارییە چۆن و لە کوێوە هاتووە؟

زۆربەی هەرەزۆری ئەو دابەشکاریانەی کە مرۆڤایەتی بۆ کات بەکاریهێناوە پشت دەبەستێت بە جوڵەی خۆر و مانگ و زەوی، ژمارەی ڕۆژەکان و ساڵ بەپێی جووڵەی نێوان خۆر و زەوی دیاری دەکرێت، بەڵام جوڵەی مانگ ژماری مانگەکان و ڕۆژەکانی دیاری دەکات. بەڵام تا ئێستا هۆکارێکی زانستی و ڕوون نیە کە بتوانین بەهۆی زانستی فەلەکیەوە هەفتەیەک دابەشکەین بۆ حەوت ڕۆژ، کەواتە چۆن هەفتەیەک لە حەوت ڕۆژ پێکهاتووە؟

وەک دەزانین کە مانگ بە ٢٨ ڕۆژ خولێک بەدەوری زەویدا تەواو دەکات، وەک ئاشکرایە کە مانگ چوار شێوەی جیاوازی هەیە کە بریتین لە کەوانە (هیلالی)، چواریەکی یەک، نیوە، پڕ(بەدر)، کەواتە ئەگەر ژمارەی ڕۆژەکان دابەش چوار بکەین دەکاتە حەوت کە ژمارەی ڕۆژەکانی هەفتەیە.

وە شوێنەوارناسان لە سەر ئەوە هاوڕان کە یەکەمین گەلێک هەفتەیان بەحەوت ڕۆژ دیاری کردبێت بابلیەکان بوون وەک دەزانین بابلیەکان شارستانیەتێکی پێشکەوتوویان هەبووە و زانا فەلەکیەکانیان سەرەڕای ئەوەی کە زانیویانە جوڵەی زەوی و مانگ و خۆر پەیوەندیان بە ژمارەی مانگ و ڕۆژ و ساڵەوە هەیە هیچ پەیوەندیەکیشی بە ڕۆژەکانی هەفتەوە نیە، هەربۆیە بۆ ئەنجامدانی مەراسیمە دینیەکانیان هەستاون بەدروستکردنی پەیوەندیەک لە نێوان جوڵەی هەسارەکان و کاتدا ئەویش بە ئەنجامدانی ئەو مەراسیمانە لە حەوت ڕۆژدا هەر ڕۆژێکیش ناوی هەسارەیەکیان لێناوە ژمارەی ئەو هەسارانەی کە لەو کاتەدا زانیویانە پێنج هەسارە بووە بەخۆر و مانگیشەوە بوە بە حەوت بەم شێوە شەمە ناوی زوحەلیان لێناوە، یەک شەمە خۆر، دووشەمە مانگ، سێ شەمە مەریخ، چوارشەمە عەتارد…وە بەم شێوە تاکۆتای، وە ئەم دابەشکاریەی بابلیەکان تائێستایش لە هەموو جیهان بەکاردێت بەڵام تەنها جیاوازی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر لە ناونان یان ڕێکخستنیانە.

قوستەنتینی ئیمپراتۆری ڕۆمانیە مەسیحیەکان یەک شەمەی کرد بە یەکەم ڕۆژی هەفتە کە پەیوەندی دارە بە دینەکەیەوە، بەڵام یەهودیەکان شەمەیان داناوە، لەلای موسڵمانەکانیش هەینی یەکەم ڕۆژی هەفتەیە بەپێچەوانەی تێگەیشتنی باوی خەڵکەوە کە واتێیگەیشتوون کۆتا ڕۆژەو کاتی پشوو وەرگرتنە.

سەرچاوە: کلیک بکە