هه‌واڵ

ڕاگەیەنراوێک لە وەزەراتی خوێندنی باڵاوە سەبارەت بە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران

لە ڕاگەیەنراوێکیدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لەو فەرمانبەرانە دەکات کە ئارەزووی گواستنەوەی ڕاژەکانیان هەیە بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە و مەرجەکانیان تێدایە لە کاتی دیاریکراودا سەردانی کارگێڕی زانکۆی هەڵەبجە بکەن.

پسپۆڕییه‌كان:

ژمارە               پسپۆرى        ئاستى بڕوانامهژمارەى میلاکى پێویست
١ژمێریارىبەکالۆریوس  دبلۆم بازرگانى                ٨
٢ئایتىبە کالؤریوس دبلۆم                ٨
٣کارگێڕىبە کالۆریوس دبلۆم              ١٠ 
٤ئینگلیزى  بە کالۆریوس                ٦
٥کوردىبە کالۆریوس                ٣ 
٦دەرچووى میژووبە کالۆریوس                ٣
٧عەرەبىبە کالۆریوس                ٣
٨یاسایى                 ٦
٩ئەندازیارى تەلارسازى                 ٢
١٠ئەندازیارى کارەبا                 ٢
١١ئەنداازیارى شارستانى  ئەندازیارى میکانیکى  ئەندازیارى گەیاندن                 ٢
١٢ڕاگەیاندنبە کالۆریوس  دبلۆم                ٥
١٣باخەوان                ١٠
١٤شوفێر                 ٤
١٥پاسەوان                 ٧
١٦هونەرىبەکالۆریوس  دبلۆم – پیشەیی                ٤
١٧دەرچووى ئامادەیی                 ٥
١٨دەرچووى کتێبخانهبە کالۆریوس                ٣

تێبینیەکان :

  1. پیویسته داواکار پێشتر لە  یەکێک لە فەرمانگەکانى حکومەتى هەرێم دامەزرابێت ، واته ئەمە هەلی گواستنەوەى ڕاژەیە ، نەک دامەزراندن .
  1. ئەم گواستنەوەیه لە سەر بنەماى شارەزایى و لێهاتویى و کێبرکێکردن دەبێت .
  2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (cv)و پوختەى راژە کۆتایى دەوامى ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى ٦/١٠/٢٠١٩ دەبێ.

سەرچاوە//سایتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی