هه‌واڵ

سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان داوا دەکات ماوەی پێشکەش کردنی فۆرمی زانکۆلاین بۆ چەند ڕۆژێکی تر درێژبکرێتەوە

سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدان داوا لەوەزارەتی خوێندنی باڵا ی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان دەکات بۆ زیاتر سودمەندبونی قوتابیان و خوێندکاران ماوەی پێشکەشکردنی فۆڕمی زانکۆلاین بۆ چەند ڕۆژێکی دیکە درێژ بکرێتەوە، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لەقوتابیان و خوێندکاران تا ئێستە فۆرمیان پڕنەکردۆتەوەو هەروەها بەشێک لەقوتابیان و خوێندکاران فۆرمیان بەهەڵە پڕکردۆتەوە و کاتی کەم ماوە بۆ ڕاست کردن و چاک کردنەوەی فۆڕمەکە.

دەقی داواکاریەکە:

بۆ بەڕێزان: وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان بابەت: داواکاری ئێمە لە سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستانەوە لە پای فریا نەکەوتنی ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان و خوێندکاران بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین، هەروەها بەهۆی بونی هەڵە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشێک لەقوتابیان و خوێندکاران داوا لەبەڕێزتان دەکەین کاتی پێشکەش کردنی فۆرمی زانکۆڵاین بۆ چەند ڕۆژێکی تر درێژ بکرێتەوە . لەگەڵ ڕێزماندا سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان