هه‌واڵ

بەیاننامەی مەکتەبی سکرتاریەتی رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان بەیاننامەی مەکتەبی سکرتاریەتی رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان بە بۆنەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٩ ــ٢٠٢٠

دەرگـــــای مەکتەب کرایــەوە پشووی هاوین بڕایەوە

جـــــــا نۆرەی قــــوتابخانەیە کە بـۆ زانـین هێلانەیە

مامۆستایانی سەربەرز، قوتابیانی زانستدۆست، ئێمە لە سکرتاریەتی رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستانەوە، لە ناخی دڵمانەوە پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین، ئومێدەوارین ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ ــ ٢٠٢٠، ساڵی پەروەردەی ڕەسەن و زانستی مرۆڤدۆستی و داهێنانی خزمەتگوزاری بێت بۆ نەوەو نیشتمانمان.. داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردەیش دەکەین، چاو لە کەم و کورتییەکانی نێو پرۆسەی پەروەردە و زانست نەپۆشن و بە زووترین کات ژینگەی لەبار و تەندروست بۆ گشت قوتابیان و خوێندکاران فەراهەم بکەن، و ناوەندەکانی خوێندن بپارێزرێت لە دەستی حیزب و ململانێی نەخوازراوی سیاسی، تا پرۆسەی پەروەردە و زانستخوازی ئەو ئامانجانەی بەدیبهێنێت کە لە پێناویدا خوڵقاوە.. ئێمەیش وەکو رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان، هەمیشە ڕایەڵەی پەروەردەیەکی تەندروست و نەوەیەکی خزمەتگوزار و هۆشیار، دیدگا و کـــــارمانە.

مەکتەبی سکرتارییەتی رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان

٢٠١٩/٩/٢١