هه‌مه‌ڕه‌نگوه‌رزش

سۆڵچایەر وەڵامی ڕەخنەکانی مۆرینهۆ دەداتەوە

ئۆلیگونار سۆڵچایەری نەرویجی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی وەڵامی ئەو ڕەخنانەی دایەوە کە خۆزیە مۆرینهۆ ڕاهێنەری پێشووی یانەکە دوای دۆڕانی ئەمڕۆیان بەرامبەر وێستهام لێی گرتبوون کە وتبووی لەو کاتەی کە من یانەکەم بەجێهێشتووە هیچ باش بوونێکم لە دۆخی یانەکەدا نەبینیوە هەروەک ئەمرۆش باش یاریان نەکرد.

سۆڵچایەریش کە وتەکانی ڕۆژنامەی میترۆ گواستویەتیەوە وتی : لێدوانەکانی مۆرینهۆ؟ زۆر باشە پێموایە ئەو ڕاست دەکات ئێمە وەرزی ڕابردوویش لە هەمان یاریگا دا دۆڕاین هەمیشە ئەم یاریگایە بۆ ئێمە قورس بووە ، بەڵام ئێمە هەمیشە هیوامان هەیە باشترین ئاست پێشکەش بکەین.

وە وتیشی ئەوان ئەو هەلانەی کە دروستیان کرد باش سودیان لێوەرگرت دوو لێدانی باشیان هەبوو بۆ گۆڵ هەردووکی گۆڵبوو، بە پێچەوانەی ئێمەوە کە هەلی زۆرمان دروست کرد بەڵام نەمانتوانی سودی لێوەرگرین، لە درێژەی قسەکانیدا وتی ئێمە خاوەن کۆمەڵێک یاریزانی باشین ئەو شتانەیش ڕوودەدەن هەروەک هەمیشە وتومە بە قۆناغی دابەزین و بەرزبوونەوەدا دەڕۆین.

وە کۆتای قسەکانی بەوە هێنا کە یاریزانەکانیان حەز و ویستێکی زۆریان هەیە بۆ بەدەست‌هێنانی نازناوەکان، بارودۆخی ژووری جل گۆڕین زۆر باشە وە تەریکزی زیاتر دەکەین بۆ یاریەکانی داهاتوو.