هه‌مه‌ڕه‌نگ

10 پرسیاری بوێر و ڕاشکاوانە کە تەنها کەسانی بەهێز و کاریزمی بەڕاستی وەڵامی دەدەنەوە

توێژەران و زانایانی دەروونناسی هەستاون بە دانانی کۆمەڵێک پرسیار کە تەنها ئەوانە دەتوانن وەڵام بەنەوە بەڕاستی کە کەسایەتیەکی بە‌هێزیان هەبێت، دانانی ئەم پرسیارانەیش بە پێی هەندێک پێوەری زانستی و دەروونی سەردەمە، وەڵامەکان ڕادەی بەهێزی کەسایەتی کەسی وەڵام دەرەوە دەردەخەن، هەر پرسیارێکیش وەڵامی نموونەیی خۆی دەوێت.

پرسیاری یەکەم: تا ئێستا بڕیارێکت داوە و هەستت بە پەشیمانیەکی زۆر کردبێت؟
ئەگەر وەڵامەکەت: بریتی بێت لە

بەڵێ: ئەوا تۆ کەسێکیت ژیری بەکار ناهێنیت لە بڕیارەکانت، وانە لە ئەزموون و تاقیکردنەوەکانت وەرناگریت.
نەخێر: خاوەن کەسایەتیەکی بەهێز و ژیریت.

پرسیاری دووەم: ئایا کەسێکی ڕاشکاویت لەگەڵ هاوڕێ و کەسانی نزیک لێت؟
ئەگەر وەڵامەکەت بریتی بێت لە

بەڵێ: ئەوا کەسێکیت حەزت لە ئارامی دەروونی هەیە، بەرژەوەندی خۆت دەوێت، ئیحراج نابیت لە ووتنی ڕاستیەکان مەگەر هۆکارێک هەبێت، ئارەزووت لەوەیە کەسێکی توند بیت ڕووبەڕووی هەموو بەربەستەکان ببیتەوە.

پرسیاری سێیەم: ئایا دۆخی دەروونیت لە خۆشیەوە دۆگۆڕێت بۆ خەم و پەژارە و بە پێچەوانەشەوە بەبێ هۆیەکی دیاریکراو؟
ئەگەر وەڵامەکەت: بریتی بێت لە

بەڵێ: ئەوا تۆ کەسێکیت ئامانجێکی دیاریکراوت نیە، وە ئەمەیش کاردانەوەی تووندی هەیە لەسەر دۆخی دەروونیت، وە وات لێدەکات خەمبار بیت لە کاتێکدا عەقڵی شاراوەت ئەو دۆخە ڕەتدەکاتەوە کە تێیدایت.
نەخێر:کەسێکیت کە دەزانیت چۆن پلان دابنێیت بۆ هەر شتێک کە بتەوێت بەدەستی بهێنیت لە داهاتوودا.

پرسیاری چوارەم:ئایا هەست دەکەیت پێویستت بەکەسانی تر هەیە لە ژیانتدا؟
ئەگەر وەڵامەکەت: بریتی بێت لە

بەڵێ: ئەوا کەسێکیت کە هەست دەکەیت کە هەندێک لایەنی ژیان و کەسایەتیت کەم و کورتی هەیە و پێویستی بە دەستێوەردانی دەرەکی هەیە وە خۆت ناتوانیت ئەو کەم و کورتیانە پڕ بکەیتەوە.
نەخێر: چێژ لەوە دەبینیت کە کە باوەڕێکی زۆرت بە خۆت هەبێت وە پێویستیت بەکەسی تر نیە تا تەواوکەری ژیانت بێت.

پرسیاری پێنجەم: ئایا کەسانی نزیکت پیات هەڵدەدەن کە خاوەن ئارەزوویەکی بەرز و ڕێک و پێکیت؟
ئەگەر وەڵامەکەت: بریتی بێت لە

بەڵێ: مانای وایە چێژ لەوە دەبینیت کەسایەتیەکی تایبەت و بە‌هێزت هەبێت، وە دەتوانیت کاریگەریت لە سەر کەسانی تر هەبێت.
نەخێر: کەسێکی ئاسایت ئارەزووت لەوە نیە کاریگەری لەسەر کەسانی تر دابنێیت، پێویستە لەسەرت چارسەر بۆ ئەم کێشە دابنێیت چونکە گۆڕینی ئاسانە.

پرسیاری شەشەم: ڕوویداوە هەست بکەیت ستەمت لێکراوە لە هەندێ وێستگەی ڕۆژانە لە ژیانتدا؟
ئەگەر وەڵامەکەت بریتی بێت لە

بەڵێ: کەسێکت هەست بە بەرژەوەندی خۆت کەسانی تر ناکەیت، پێتوایە کەسێک هەیە دەتچەوسێنێتەوە وە هێز و تایبەتمەندی کەسایەتی خۆت لەدەستداوە، دەبێت لەسەرەتاوە دەست پێبکەیتەوە لەبەر ئەوەی بۆ هەموو شتێکی تایبەت سەرەتایەکی نوێ هەیە.

پرسیاری حەوتەم: گیرۆدەیت بەوەی کە ژیانت لەپێناو شتێکدا لەدەست داوە و بەدیاریکراوی نازانیت ئەو شتە چیە؟
ئەگەر وەڵامەکەت بریتی بێت لە

بەڵێ: لەسەرت پێویستە بەزوی ئەم دۆخە بگۆڕیت، گەر وانەکەیت لە لەدەستدانی شتە گرنگەکانی ژیانت بەردەوام دەبیت، لەبەر ئەوە دەبێت وێنای ئەو کار و ئامانجانەی کە دەتەوێت ئەنجامیانبدەیت و بەدەستیان بێنیت ڕوون و ئاشکرابن لات.
نەخێر: کەسایەتیت هێندە بەهێزە کە بەئاسانی دەتوانیت ڕێگای بەرەوپێشچوونت دیاری بکەیت و خۆشبەختی بەدەست بهێنیت.

پرسیاری هەشتەم: ئایا ڕوویداوە لێزانانە درۆیەکت کردبێت و کەس نەیتوانیبێت ئاشکرای بکات؟
ئەگەر وەڵامەکەت بریتی بێت لە

بەڵێ: توانایی ئەنجامدانی کارێکی ڕەتکراوە لەڕووی ڕەوشتیەوە و نەهێشتنی ئاشکرابوونی تایبەتمەندی کەسانی بەهێزن، ئەگەرچی کارەکە هەڵەیە.
نەخێر: تایبەت مەندی کەسانی کاریزمیت نیە.

پرسیاری نۆیەم: ڕوویداوە هەندێک جار گوێبیستی ڕاوبۆچوونی هاوڕێکانت بیت لەسەر خۆت و لەڕووی دەروونیەوە کاریگەری لەسەرت دانابێت؟
ئەگەر وەڵامەکەت بریتی بێت لە

بەڵێ: بڕوابوونت بەخۆت لەدەستداوە.
نەخێر: چێژ لە کەسایەتی بەهێز و بڕوا بەخۆبوون دەبینیت.

پرسیاری دەیەم: هەست بە بێزاربوون دەکەیت ناوی تەواوی خۆت بەکەسێکی نەناسراو بڵێیت؟
ئەگەر وەڵامەکەت بریتی بێت لە

بەڵێ: خاوەن کەسایەتیەکی وا بەهێزی کە هیچ شتێک ناتترسێنێت.
نەخێر: کەسێکی ڕاڕا و ترسنۆکیت لە وتنی ئەو شتانەی تایبەت بەخۆتن، وە کەسایەتیەکی چەقبەستو و پارێزگارانەت هەیە.

گەیشتینە کۆتای تاقیکردنەوەکە، کەوایە دەبێت لایەنەکانی کەسێتی خۆتت بۆ دەرکەوتبێت دوای وەڵامدانەوەی دە پرسیاری بوێر و ڕاشکاوانە ، وەدەبێت بۆت دەرکەوتبێت کە چ لایەنێکی کەسێتیت پێویستی بەگۆڕانکارییە.

#ئالانی