هه‌واڵ

ئاگاداریەک تایبەت بە گەڕانەوەی ناوی قوتابیانی دوازدەیی ئامادەیی

ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە سەرۆکایەتی د.ئارام محمد قادر پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٠/٦ لە شاری سلێمانی کۆبویەوە. کۆبونەوەکە چەند تەوەرێکی لە خۆ گرتبوو، بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا یەکێک لە پرسەکان تایبەت بوو بە گەڕانەوەی ناوی قوتابیانی دەرچوی دوازدەیی ئامادەیی و لەهەمان ڕاگەیاندراودا ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیان پەسەندکراوەو پێدەچێت لەداهاتویەکی نزیکدا ئەنجامەکان بگەڕێتەوە.

قوتابییانی خۆشەویستی دەرچوی دوازدەیی ئامادەیی ئاگادار دەکینەوە لە ئێستا دیاری نەکراوە کە کەی ئەنجامەکان ڕادەگەینرێت تەنها سەرچاوەش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە و ڕاگەیاندنی هەمان وەزارەت ئاماژە بە کات و بەرواری دەکات.

لەڕێگەی هەمان سایت کە پێشتر داخوازیەکانت تۆمارکردووە دەتوانن ئەنجامەکانتان وەربگرنەوە یان کلیک لێرە بکەن.

ئالانی