وه‌رزش

گەندەڵیەکانی فیفا بەردەوامە

ئەمڕۆ دوو شەمە دادگای سلڤادۆر بڕیاریدا بە بەندکردنی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە ڕیناڵدۆ ڤاسکێز بە هەشت ساڵ زیندانی کردن، ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو لە چەندین پێگەدا بەتێوەگلان لە گەندەڵی دارای تۆمەت بارکراوە.

لەپێشتریشدا یەکێتی تۆپی پێی نێودەڵەتی فیفا بڕیاریدابوو بەدوورخستنەوەی هەمیشەی ڤاسکێز لە هەموو چالاکیەکی تایبەت بە تۆپی پێ و سزادانی بە پێنج سەد هەزار فرانکی سویسری، وە بڕیاری بەندکردنیشی بۆ دەرکردبوو لە ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٥دا بەپشت بەستن بە یاداشتێکی هاوبەشی پۆلیسی ئینتەر پول و دادگای ئەمریکی.

هەروەها ڤاسکێز ناوی لەو لیستەدایە کە بە تێوەگلان لە گەندەڵیەکانی فیفا تۆمەتبارە، کە دادگای ئەمریکان سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکانی دەکات کە تێیدا تۆمەت ڕووبەڕووی چەندین بەرپرس و بازرگان کراوەتەوە وەکو بەرتیلدان بۆ لە پێناو دەست کەوتنی مافی دارای چەند پاڵەوانییەتیەکی تۆپی پێدا، شایەنی باسە ڤاسکێز لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٠ سەرۆکی یەکیەتی تۆپی پێی سلڤادۆر بووە.