هه‌واڵ

٤١هەزار و ٨٣٣ قوتابی وەرگیراون و ١٤٨١ قوتابی تر وەردەگیرێن، زانیاری ورد دەربارەی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بزانە

پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ سێشەمە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٠/٨ ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیانی دوازدەیی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی بالا د.ئارام قادر ڕاگەیاندرا.

ئەمساڵ ئەگەر چی دەرچوی دوازدەیی ئامادەیی کەمتر بوو لەچاو پار ساڵ، ڕێژەی وەرگرتن زیادی کردووە، بەڵام ڕێژەکە زۆر زیاترە لەو ژمارە قوتابیەی کە کەمی کردووە لەچاو پار سال، بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی بالا پار ساڵ ٥٤ هەزار قوتابی دەرچوی دوازدەیی ئامادەیی بوون، ئەمساڵ ٥٢ هەزار، وە ڕێژەی وەرگرتنیش لە ٣٠% زیادی کردووە هەر لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدرا ڕێژەی وەرگرتنی ئەمسال جیاوازتر بووە و پلانی وەرگرتنیان جیاواز بووە.

بەپێێ ڕاگەیانداراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ٤١.٨٣٣ قوتابی وەرگیراون لە زانکۆ و پەیمانگاکان، لەو ڕێژەیە ٣٢٠٠ قوتابی دەرجوی ساڵی ٢٠١٨ ن، وە لەو ڕێژەیەش ٩٦٥ لە خوێندنی خۆڕای، واتە بەشی زانکۆلاین.

بڕیار وایە ئەمڕۆ سێشەمە کاژمێر ٥ ی ئێوارە ئەنجامەکان لە سایتی فەرمی تایبەت بە وەرگرتنی قوتابیان کارابکرێت و قوتابیان ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

ئەو قوتابیانەش ناویان نەگەڕاوتەوە، ئەویش بەهۆی هەڵبژاردنی بەشی کەم یاخود دیاریکردنی بەش و کۆلێژی بەرزتر لە نمرەکەی یان ئەو قوتابیانەی کلیکیان لەسەر ناردن نەکردبوو، یان ئەو قوتابیانەی دەیانویست حسین معدل بکەن و ئێستا دەیانەوێت بخوێنن ئەوا دەرفەتیکی تر هەیە و دەتوانن ئەو دەرەفەتە سود لیوەرگرن، چونکە ڕێژەی ١٤٨١ کورسی خۆڕایی هەیە و لەڕاگەیاندراوەکەیاندا دڵنیاییان بە قوتابیاندا ئەو ڕێژەیەش وەردەگرن.

ئالانی