هه‌واڵ

مامەڵەی وەرگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە زانکۆ و پەیمانگاکان

سەرەتا  بەناوی سایتی گەشەپێدانەوە پیرۆزبای گەرمتان ئاراستە دەکەین بەبۆنەی وەرگیرانتان لە زانکۆو پەیمانگا و دەستپێکی قۆناغێکی نوێی خوێندن، هەمیشە سەرکەوتووبن.

قوتابیانی خۆشەویست پاش وەرگیرانتان لە زانکۆو پەیمانگاکان، پێویستە ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆتان ئامادەبکەن، پاشان سەردانی ئەو شوێنە بکەن کە لێی وەرگیراون.

پێداویستی مامەڵەی وەرگرتنی قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگاکان:

– بروانامەی پەسەندکراوی دوازدەیی ئامادەیی لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە، ئەم جۆرە مامەڵە لە قوتابخانە و پەروەردەی سنورەکەت دەکرێت.

– کۆپی پێناس( ناسنامەی کەسی ) (هویە الاحمال مدنیە)

– کۆپی کارتی نیشتمانی ئەگەر هەێبت

– کۆپی ڕەگەزنامە (الجنسیە)

– کۆپی پاسپۆرت ئەگەرت هەبێت

– کۆپی کارتی زانیاری

– کۆپی فۆڕمی خۆراک

– وێنەی قوتابی  دە وێنە، وێنەی پشت سپی

– پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون

– پرکردنەوەی بەڵێننامە لەو شوێنەی قوتابی لێوەرگیراو؛ زانکۆ-پەیمانگا.

– پشکنینی چاو

– گروپی خوێن

کەفالەت:  ئەو کەسەی کە دەبێت بە کەفیلی قوتابی؛ دەبێت پشتگیری فەرمانگەکەی بهێنێت و مووچەکەی لە ٢٥٠ هەزار دینار زیاتر بێت.

هەروەها بۆ بەشەناوخۆیەکان پیویستە ئەو قوتابیانەی لە دەرەوی شارن و داوای بەشەناوخۆیی دەکەن ئەم

پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بهێنن :

-کۆپی ناسنامەی باری شارستانی

.کۆپی رەگەزنامە(الجنسیە)

-کۆپی کارتی نیشتمانی ئەگەر هەبێت

– دوو وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ

.کۆپی کارتی زانیاری

کۆپی فۆرمی خوراک

تێبینی//

– سەرجەم پێداویستیەکان دەبێت کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ بێت

– لەکاتی هەبوونی هەر کەمو کورتیەک قوتابی خۆی بەرپرسە لە دواکەوتن یان ئەنجامنەدانی مامەڵەکەی

ئالانی