هه‌واڵ

لیژنەی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا لەپەڕلەمانی کوردستان سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرد

ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٠/٨ لیژنەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەپەڕلەمانی کوردستان
سەردانی وەرزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرد.

عبدالسلام دۆڵەمەڕی ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکیدا بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی پەیوەست بەو سێکتەرە سەردانی وەزارەتی خوێندنی بالایان کرد وەکو لیژنەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەپەڕلەمانی کوردستان.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی دا بەچەند خاڵێک:


-دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەرئاستی بەشەکانی کۆلێژ و پەیمانگاکان
– بڕیاری (تغير حالة)
– کێشەی باوەڕ پێکردنی زانکۆکانی ( حدبا-نور-كيتاي-قلم) بۆ ئەم مەبەستە بڕیاری پێکھێنانی لیژنەیەکی ھاوبەش بۆ ئەوەی بەغداد اعتراف بەزانکۆکانی ھەرێم بکات.
– کێشەی کۆلێژی پەروەدەی ئاکرێ
– دەرماڵەی قوتابیانی زانکۆو پەیمانگاکان
– کێشەی خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی دەرەوەی ھەرێم
– کێشەی کۆلێژی پەروەردەی مەخمور
– کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی پاڕاڵێڵ لە سەدا چل و پێنج
– کەم کردنەوەی کرێی خوێندنی زانکۆ تایبەتەکان لە سەدا بیست و پێنج کە بەسوپاسەوە زانکۆی نۆلج لە زۆربەی بەشەکانی زانکۆکەیان بڕیاریان دا قۆناغی یەکەمی خوێندن بێ بەرامبەر بێت.
– ڕێگری کردن لەو کۆمپانیایانەی بەناوی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبەرامبەر وەرگیرانی خوازیارانی خوێندنی باڵا بڕە پارەیەکی زۆر لەو قوتابیانە وەدەگرن.

ئالانی