هه‌واڵ

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنماییەکانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا بڵاودەکرێتەوە

د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا لە ڕاگەیاندراوێکید لە زانکۆی گەرمیان وتی: لە ماوەی دەستبەکاربوونمان و پاش ١٠٠ ڕۆژ توانیمان کۆمەڵێک کار بکەین ئەویش وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان و تەرخانکردنی ڕێژەیەکی زیاتری کورسی و کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بۆ زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان بەڕێژەی ٤٥% و زانکۆ تایەتەکان بەڕێژەی ٢٥% .

هەروەها وتیشی توانیمان چارەسەری گرفتی کاندیدانی ماستەرو دکتۆرا بکەین و ئێستا کاندیدەکان گرفتەکانیان چارەسەر کراوەو دەستیان بە خوێندن کردوە. هاوکات توانیمان لە ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنماییەکانی خوێندنی ماستەرو دکتۆرا هەموار بکەینەوەو دەرفەتی بەرفراوان بۆ دەرچوانی زانکۆکانمان بڕەخسێنێت، لێرەوە دەتوانم مژدەی ئەوەتان پێ بدەم کە لە چەند ڕۆژی داهاتودا ڕێنماییەکان بڵاو دەکەینەوەو دواتریش دەرگای پیشکەشکردنی داواکاری دەکەینەوەو ئێوەی دەرچوانی ئەمساڵیش لە هەموو زانکۆکان ئەوانەی هێشتا دانەمەزراون دەتوانن داواکاری بۆ خوێندنی ماستەر پێشکەش بکەن.