هه‌واڵ

ئاگاداریەک لە زانکۆی گەرمیانەوە بۆ ئەو قوتابیانەی تا ئێستاو ناویان لە هیچ بەش و کۆلێژێک نەگەڕاوەتەوە

ئاگاداریەک لە زانکۆی گەرمیانەوە بۆ ئەو قوتابیانەی ناویان لەهیچ بەشێک نەگەڕاوەتەوە، ئاگاداری دەرچووانی دوازدەیی زانستی و وێژەیی دەکەین دوا دەرفەت بۆ ئەو قوتابیانەی تا ئێستا ناویان نەگەڕاوەتەوە لە زانکۆ و پەیمانگا، دەتوانن سەردانی تۆماری کۆلێژ بکەن و فۆڕم وەربگرن بۆ هەردوو بەشێ پارالێل و ئێواران دوا مۆڵەت ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ٢٤/١٠/٢٠١٩ .

ئەو قوتابیانەی خوازیاری وەرگرتنی فۆڕمن، دەبێت لەهیچ بەش و کۆلێژێکی تر وەرنەگیرابن، بۆ ئەم مەبەستەش کۆپیەکی زانکۆلاین لەگەڵ خۆی ببات کە ناوی لەهیچ بەش و کۆلێژێک نەگەراوەتەوە، هەروەها قوتابی لە کاتی وەرگرتنی فۆڕم و هەڵبژاردنی بەشەکە، دەتوانێت تەنها یەک بەش هەڵبژێرێت.

لیستی کورسیەکان