هه‌مه‌ڕه‌نگ

ڕێکخراوی گەشەپێدان، یادی لەدایک بونی سەروەرمان لەسەرجەم موسوڵمانان پیرۆزدەکات

بەناوی خوای گەورە
وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ
بەبۆنەی یادی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەمەد ( درودی خوای لەسەربێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێروخۆشی و تەبایی و ئاشتەوایی بۆ کوردستان و ناوچەکە، لەم یادە شکۆدارە پەیامی لێبووردەیی و پەیمانی یەكترقبووڵكردن و پێكەوەژیان نوێ بکەینەوە.
هیوا دەخوازین یادی لەدایک بونی سەروەرمان هەنگاونانی گەنجانمان بێ بۆ ئاییندەی ڕۆشن و سەرکەوتن، کۆتایی هاتنی زوڵم و ناڕەحەتی و ناعەدالەتی بێ.
شیاوی باسە ساڵانە ڕێکخراوی گەشەپێدان ئەم یادە بە پڕۆژەی نوری جیهان بەرز دەنرخێنێت، بەچەندین چالاکی جۆراو جۆر و ناوازە خزمەت بە قوتابیان و گەنجان و کۆمەڵگە لەسەرجەم لقەکانی لەشار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
جارێکی تر یادی لەدایکبوونی پێشەوامان لە تەواوی موسوڵمانان پیرۆز‌بێ.
مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان