هه‌واڵ

ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان كۆبویه‌وه‌

ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان خوێندنی ئەلیکترۆنی ڕەت دەکاتەوە و داوای کەم کردنەوەی کرێی خوێندنی پارالێڵ دەکات.ڕۆژی هەینی ٩/١٠/٢٠٢٠ ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان لەشاری هەولێر کۆبونەوەی وەرزی خۆی ئەنجامدا و لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەم خاڵانە کرایەوە١. ڕەتکردنەوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی۲. دابینکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایان وهاوکاریکردنی تەواوی مامۆستایانی سەربەرزی توشبوی نەخۆشی کۆڕۆنا لەکاتی دەوام و قوتابخانە.۳. ئاسانکاری کردن لە ڕێکارەکانی وەرگرتن و پشتگیری کە ئاستەنگە لەبەردەم قوتابیانی قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگاکان.٤.کەم کردنەوەی کرێی خوێندنی پاراڵیل بۆ‌ئەم ساڵی خوێندن٥. زیاتر کردنی کورسیەکانی خوێندنی خۆڕایی و جێکردنەوەی تەواوی قوتابیانی دەرچوی پۆلی دوازدە لە زانکۆ و پەیمانگاکان.ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی گەشەپێدان